میدیاکانی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە هێزی ئاسمانی ئەو ڕژیمە بە پاگەندەی پێشێلکرانی ئاگربڕ لە لایەن قەسام وەک لقی سەربازیی حیماس، 20 شوین لە ناوچەکانی ڕەفەح و دەیرولبەلح لە غەزەیان بوردومان کرد.
هاوکات نووسینگەی نتانیاهۆ، سەرەڕای ڕەتکرانەوەی هەر جۆرە پێشێلکارییەک لە لایەن قەسامەوە، ڕایگەیاند کە سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل فەرمانی هێرش بۆ سەر مۆڵگە و بنکەی بەرخۆدانی دەرکردووە.
Your Comment